Accessibility links

ڕه‌زا شامۆرادی: چینی هه‌ژار له ئێران هه‌ر هه‌ژارتر ده‌بنه‌وه به‌ڵام توانی ڕێکخستنی سه‌رهه‌ڵدانێکی سیاسیان نیه

  • شاهێد عەلەوی

ڕه‌زا شامۆرادی

ڕه‌زا شامۆرادی

بانکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە نرخی نەوت، پێی وایە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەوانەیە نرخی نەوت لە سەدا بیستی تر دابەزێت و بەو پێیەش کە ئابووری ئێران گرێدراوی نەوتە، لەوانەیە ئه‌م ولاته بە دابەزینی نرخی نەوت ڕووبەڕووی قەیرانی قورس و جدی ببێتەوە.

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا گەر دەوڵەتی ڕۆحانی تووشی قەیرانێکی قووڵی ئابووری ببێتەوە، دەبێتەوە هۆی سەرهەڵدانی چی جۆرە فەزا و کەشوهەوایەکی سیاسی و چ لایەن و گروپێکی نوێ لە ناویدا سەرهەڵدەدەن؟

یان بە واتایەکی تر قەیرانێکی ئابووریی له‌ ئێران به‌ قازانجی چی گروپێک دەشکێتەوە؟ ئایا لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شوڕشی کۆمەڵانی خەڵک و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی گەورە، یان دەبێتە هۆی پتەوکردنی زیاتری پێگەی توندڕەوەکان؟

بۆ لێکۆڵینەوە لەم تەوەرانە و تیشک هاویشتنە سەر ئەم کێشانە لەگەڵ بەرێز ڕه‌زا شامۆرادی، لێکۆڵه‌ری سیاسی له ئۆسترالیا، وتوویژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG