Accessibility links

ئەمین سۆرخابی: ڕیفۆرمخوازه‌کان خۆشیان چاوه‌روانی ئه‌وە‌یان نەده‌کرد که شورای نیگەهبان بهێڵێت بەشداری هه‌ڵبژرادنه‌کان بن

  • شاهێد عەلەوی

 ئه‌مین سۆرخابی

ئه‌مین سۆرخابی

بە پێی هەندێک لەو هەواڵانەی لە ماڵپەڕە ئێرانییەکاندا بڵاو بۆەتەوە ٩٩ لە ١٠٠ی خۆپاڵیەوەرە ڕیفۆرمخوازەکان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پارلمان، لە لایەن شورای نیگەهبانەوە ڕێگەیان پێنەدراوە بەشدرای هەلبژاردەنەکە بکەن.

ئەو ڕێژە زۆرەی قەدەغەکراوان ئەم پرسیارە دەهێنێتە ئاراوە کە ئایا بەشداری لە هەڵبژاردن هەڵگری هیچ مانایەکی سیاسی تایبەت هەیە؟ هەندێک لە خۆپالێوەران و ئەو خەڵکانەی کە پشتگیری بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن هۆکاری ئەم پشتگیریان دەگێڕنەوە بۆ ئەو دەرفەتەی هەڵبژاردن دەیڕەخسێنێت بۆ کۆبوونەوەی خەڵک و سیاست کردن لە گۆرەپانی گشتیدا.

دەوڵەتی ڕۆحانی چەند توانای ئەوەی هەیە کە هەندێک لە قەدەغە کراوەکان بهێنێتەوە ناو کایەی هەڵبژاردن و دەرفەتی دروستبوونی پارلمانێکی نزیک لە خۆی دروست بکات.

خەڵک چ هەڵوێستێک بەرامبەر بەم شێوە قەدەغە کردنەی خۆپالێوەران لە هەڵبژاردن دەگرن و ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن بە ئاستێکی زۆر کەم بێتەوە بۆ تاوتو کردنی ئەم پرسیارانە لەگەڵ بەڕێز ئەمین سۆرخابی لێکۆڵەری سیاسی دانیشتوی ئێران وتووێژمان کردوە.

XS
SM
MD
LG