Accessibility links

که‌ریم مه‌رسه‌نه: هه‌ر چه‌شنه چاڵاکیه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی گوتاری زاڵی کۆماری ئێسلامی، سه‌رکوت کردنی توندی به دواوه ده‌بێت

  • شاهێد عەلەوی

که‌ریم مه‌رسه‌نه

که‌ریم مه‌رسه‌نه

له هه‌واڵه‌کاندا هاتوه که حه‌وتوی ڕابردودا له ئێران 5 ڕۆژنامه‌وان ده‌ست به‌سه‌ر کراون. ئێبراهیم رئیسی دادوه‌ری گشتی ئێران رایگه‌یاندوه که ده‌ست به‌سه‌ر کراوان ئه‌ندامانی تۆرێکی رخنه کردن له میدیاو تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوون و ئیشی سه‌ره‌کیان سیخۆری بۆ ئه‌مه‌ریکا بووه.

له هه‌مان کاتدا ئاژانسی هه‌واڵنێری مێهر سه‌ر به ڕێکخراوه‌ی حکومه‌تی "ته‌بلیغاتی ئێسڵامی" له ڕاپۆرتێکی تایبه‌تیدا ده‌نوسێت ده‌ست به‌سه‌ر کراوان، خه‌یانه‌تیان به وڵاتی خۆیان کردوه‌و 4 تاوانی زۆر گرینگیان ئه‌نجام داوه. یه‌ک له‌ وانه ئه‌وه بوه که زانیاریان له ناوخۆی ئێران کۆ کردوه‌ته‌وه‌و ناردویانه بو ئا‌ژانسه زانیاریه‌کان له ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و هوله‌ندا.

ئه‌م 5 ڕۆژنامه‌وانه که ڕه‌نگه له ڕۆژانی داهاتودا ژماره‌یان زیاتریش بێت، هه‌روه‌ها به‌وه تۆمه‌تبار کراون که هه‌وڵیان داوه ناکۆکی له نێوان چاڵاکانی ناسراوی سیاسی و میدیایی ساز بکه‌ن‌و بو ئه‌م خزمه‌تانه‌ش به‌رده‌وام له وڵاته ده‌ره‌کیه‌کان پاره‌یان وه‌رگرتوه.

له وتووێژ له گه‌ڵ به‌رێز کاکه‌ که‌ریم مه‌رسه‌نه له به‌رپرسانی ناوه‌ندی نۆچه‌و و شرۆڤه‌ی ڕۆژ و ڕۆژنامه‌وانی دانیشتوی سوئد ئه‌م بابه‌ته‌مان تاوتۆ کردوه‌و پرسیومانه ئه‌م هه‌واڵانه که ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وانانی ده‌ست به‌سه‌ر کراو سیخۆریان کردوه تا چه‌ند ده‌توانێت راست بێت.

XS
SM
MD
LG