له دڕێژه‌ی باسی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی زمانی دژه ژن و ئه‌ده‌بیاتی سکسیستی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و له حێزبه سیاسیه‌کانیدا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که شێوه‌ی ڕه‌خنه‌گرتنی ڕه‌خنه‌گران له ئه‌و هه‌ڵس و که‌وتانه‌ی که ئه‌وان به دژه ژن ناوی ده‌به‌ن تا چه‌ند توانیویه‌تی ئامانجێک که مه‌به‌ستی ئه‌وانه ده‌سته‌به‌ری بکات؟
چه‌ند ئه‌و ڕه‌خنانه که له هه‌ڵس وکه‌وتی تاکێک له حیزبێکی سیاسی‌دا ده‌گیرێت ده‌بێت ئاراسته‌ی حیزبه‌که بکرێت و ئاخۆ ڕوایه ئاوا ڕوانینێک بخزێته خانه‌ی ناکۆکی سیاسی و شه‌ڕی حێزبی؟
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و گرته ڤیدیویه که بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی هێندێک له چالاکانی مافه‌کانی ژنان، یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکڕات ڕایگه‌یاند که حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له کاتی ئاوادا به جێدی لێپرسینه‌وه له ئه‌ندامه‌که‌ی خۆی ده‌کات به‌ڵام پێی وایه ئه‌و شێوه ڕه‌خنه‌گرتنه واقعی خزمه‌تی مێژوویی حێزبی دێمۆکڕات و بزووتنه‌وه‌ی کوردی له وه‌پێش خستنی پێگه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی دا ده‌خاته په‌راوێزه‌وه.
له هه‌مان کاتدا هەندێک لە چالاکانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک ئەندام یان لایەنگری حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دەناسرێن؛ هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر چالاکانی ئەو کەمپەینە دەستپێکردووە. هەندێک لەو هێرشانە هەڵگری هەر ئەو ئەدەبیاتە سێکسیستییه‌یه کە لەم رۆژانەدا رەخنەی لێگیراوە و هەندێک لە ئەوانەی کە به‌یاننامەکەیان واژۆ کردووە کەوتونەتە بەر قسەی ناشرین و بێ رێزی کردن بە کەرامەتیان. ئه‌م شێوه هه‌ڵس و که‌وته که دژی سیاسه‌تی ڕاگه‌یندراوی حێزبی دێمۆکڕاته بۆچی له ڵایه‌نی حێزبه‌وه به فه‌رمی شه‌رمه‌زار ناکرێت؟
بۆ وه‌رگرتنی ڕای یه‌کێک له ڕێبه‌رانی ژنی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌و پرسیارانه و به گشتی پرسی مافه‌کانی ژن له حیزبی دێمۆکڕات میوانداری به‌ڕێز خاتوو ناهید حوسێنی، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه‌مان کردووه.