Accessibility links

دووچه‌رخه سواری کردنی ژنان؛ کێشه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئائینی؟

  • شاهێد عەلەوی

دووچرخه سواری ژنان

دووچرخه سواری ژنان

هه‌ڵمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ پارێزی ناسراوه‌ به‌ "سێ شه‌مانه‌ بێ ئوتوموبیل" چه‌ند مانگێکه له‌ هه‌ندێک له‌ شاره‌کانی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، هاووڵاتیان به‌ دووچه‌رخه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر کار و یان بۆ گه‌ڕانی ناو شار به‌ کاری دێنن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئوتوموبیل به‌ کار نه‌هێنن.

دوو شاری سنه‌ و مه‌ریوانیش له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئێران له‌ ئه‌و شارانه‌ن که‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ تێیاندا به‌ڕێوه‌چوو. یه‌ک له‌ خاڵه‌ گرینگه‌ به‌رچاوه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ سنه‌ و مه‌ریوان به‌شداری به‌رچاوی ژنان له‌ هه‌ڵمه‌تهکه‌دایه‌. سێ شه‌مه‌ی ڕابردوو له‌ مه‌ریوان هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره‌ ڕێگایان له‌ دووچه‌رخه‌ سواره‌کان گرت و پێیان ڕاگه‌یاندن چیتر ڕێگه‌ ناده‌ن ژنان به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بن. پولیسه‌کان داوایان له‌ ژنانی به‌شدار کرد دووچه‌رخه‌کانیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌کانیان.

دواتریش دووچه‌رخه‌ی هه‌ندێک له‌ ئه‌و ژنانه‌ ده‌ستیان به‌ سه‌ر داگیرا و تا سه‌ردانی ده‌زگای پۆلیس و نووسینی به‌ڵێنی کۆتایی هێنان به‌ به‌شداریان له‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، دووچه‌رخه‌کانیان ڕاده‌ست نه‌کرده‌وه‌.

ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆچی هێزه‌ ئه‌مینه‌کانی ئێران رێگه‌ ناده‌ن ژنان له‌ کۆمه‌ڵگا به‌ ئه‌و شێوه‌ ده‌رکه‌ون و بۆ چی ئه‌م رێگه‌رییه‌ ته‌نیا له‌ شاری مه‌ریوان هاتۆته‌ ئاراوه‌؟

له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ ئه‌و حه‌وتووه‌دا بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ میوانداری به‌ڕێزان فه‌رزانه‌ جه‌لالی، چالاکی مافه‌کانی ژنان له‌ کوردستانی ئێران، و ئاوا هوما، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌ وڵا‌یه‌تی کالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG