گوڵی قۆبادی که پێشمەرگەو ئەندامی دێرینی حێزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران بووه، دوای زیاتر لە 40 ساڵ خەبات و چالاکی سیاسی و چەکداری، بیرەوەرییەکانی خۆی لە پەرتوکێکدا بڵاوکردۆتەوە.
کتێبی "گوڵاڵەسورەکان لەسەر بەردەڵان" ناوی کتێبەکەی گوڵی قوبادییە کە وەک بیرەوری ژنێکی پێشمەرگەی کورد بە زمانی فارسی بڵاوبۆتەوە. خانم قۆبادی لەم کتێبەدا بە وردی هەل و مەرجی سیاسی کورستان بە تایبەت و ئێران بەگشتی لە نێوان ساڵی 1350 ی تا 1390ی هەتاوی لەکتێبەکەیدا باس دەکات و تیشک دەخاستە سەر رۆڵی ژنانی شۆڕشگێڕ لە مێژووی سیاسی کوردستانی ئێراندا.
گوڵی قۆبادی دەڵێت مەبەست لە نوسینی ئەم کتێبە تەنیا وەبیرهێنانەوەی چالاکییەکانی خۆی وەک ژنێکی پێشمەرگە نەبووە، بەڵکو ویستویهتی لە روانگەی ژنێکی شۆڕشگێڕەوە مێژووی ئەو سەردەمە بۆ نەوەی نوێ بگێڕێتەوە و روونی بکاتەوە کە ژنانی چالاک و لایەنگرانی مافەکانی ژن لە کوردستانی ئێران چ رێگایەکی دژواریان بڕیوەو لە چ میراتێک کەڵکیان وەرگرتووە و چی بۆ جیلی نوێ به جێ دههێڵن.
لە بەرنامەی فەرهەنگ و تەوەری ئەمڕۆدا لەگەڵ خاتوو گوڵی قۆبادی نوسەری کتێبی "شقایقها بر سنگلاخها" وتووێژمان کردووە.