Accessibility links

کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا تەقەی ئاگادارکردنەوە بە ئاڕاستەی 4 کەشتی ئێران دەکات


دوو کاربەدەست لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا تەقەی ئاگادارکردنەوەی بە ئاڕاستەی چەند کەشتیـیەکی جەنگی ئێرانیدا کردووە، کاتێـک لێی نزیکبوونەتەوە.

دوو کاربەدەسـتەکە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، گوتویانە دوێنێ یەکشەممە لە تەنگەی هورمز 4 کەشتی سوپای پاسداران بە خێرایی لە کەشتی تێکشکێنەری ئەمەریکایی USS Mahan نزیکبوونەتەوە، بۆیە هێزەکەی ئەمەریکا بە ئامێری بێ تەل داوای لێکردوون لە خێرایـیەکەیان کەم بکەنەوە، بەڵام وەڵامیان نەبووە و لە بەرامبەردا کەشتیـیەکەی ئەمەریکا سێ گولـلەی ڕووناککردنەوەی بۆ ئاگادارکردنەوەیان تەقاندووە و هەروەها هەلیکۆپـتەرێـکی هێزی دەریایی قتویەکی دوکەڵی بۆ هەڵداون.

دەشڵێن کەشتیـیە ئێرانیـیەکان هەتا 800 مەتر لە کەشتی USS Mahan نزیکبوونەتەوە، لەو کاتەی یاوەری دوو کەشتی دیکەی ئەمەریکایی دەکرت.

XS
SM
MD
LG