38 ساڵ دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له 22ی ڕێبه‌ندانی 1357ی هه‌تاوی، پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌و شۆڕشه سه‌رکه‌وتوو بوو یان شکستی هێنا. هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن شۆڕشی 57ی ئێران ئه‌گه‌رچی بووه هۆی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له ئه‌و وڵاته به‌ڵام به پێی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئێستای ئێران له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌کانی سه‌رده‌می شۆڕشه‌که ده‌توانین بڵێین ئه‌و شۆڕشه شکستی هێناوه.
ئه‌و بانگه‌شانه که بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و به‌رابه‌ری له ئێران ده‌کرا به هۆی به لاڕێدابردنی شۆڕشه‌که ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو یان کولتووری گشتی خه‌ڵک ڕێگای له گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له ئێران دا گرت؟
هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئاینی و دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی له ئێران ده‌رئه‌نجامی ناشاره‌زایی شۆڕشگێڕانی ئێرانی بوو یان ئه‌م کۆماره هه‌ر ئه‌وه بوو که خه‌ڵک ده‌یانه‌ویست؟
چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئوپوزسیۆنی کۆماری ئیسلامی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێرانن بتوانن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و ئامانجانه‌ی 38 ساڵ له مه‌وپێش شۆڕ‌شیان بۆ کرد هاوده‌نگ ببنه‌وه؟
به گشتی بۆ وه‌دیهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکرات له ئێران شۆڕش ده‌توانێت وه‌ک شێوه‌یه‌ک بۆ گۆڕان که‌ڵکی لێو ه‌ربگیرێت یان وه‌ک ڕێفۆرم خوازه‌کان ده‌ڵێن ته‌نیا له ڕێگای چاک سازییه‌وه ده‌کرێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ئێڕان بگۆڕدرێت.
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌مڕۆدا ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس له ئێران، ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێڕی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و دوکتور ڕه‌حیم فه‌رهمه‌ند، به‌رپرسی پێشووی به‌ره یه‌ک گرتووی کورد له ئێڕان هوروژاندووه.