Accessibility links

باس و لێدوانی تۆند له کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر قه‌ده‌غه کردنی فرۆشتی فڕوکه به ئێران


کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مشه‌و چوارشەممە به کاتی خۆجێی لێکولینه‌وه و باس له گه‌ڵاله‌ی ئابلۆقه‌یێکی نوێی دژی ئێرانی بۆ ڕێگه گردن له فرۆشتنی فڕوکه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری به‌م وڵاته‌ی ده‌ست پێکرد.

تا ئێستا وا ده‌نوێنێت که ۲۳۱ نوێنه‌ر پشتگری له‌م گه‌ڵاله‌ی ده‌که‌ن و ۱۸۱ نوێنه‌ریش دژی ئه‌م ئابلوقه نوێیه‌ن. ئه‌مشه‌و باس له سه‌ر ئه‌م گه‌ڵاله‌ دوای چه‌ند کاتژمێر بیێ گه‌شتن به ئاکامێک ته‌واو بوو و بڕیار وایه به‌یانی پێنجشه‌ممه باس له‌سه‌ری دووباره ده‌ست پێ بکات.

US Congress

US Congress

زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی نه‌یاری ئه‌م گه‌ڵاله‌یه ئه‌ندامانی حێزبی دیمۆکڕاتن که پێیان وایه ئه‌م گه‌ڵاله‌یه ژێرێینانی ئاشکرای بەڵێنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له چوارچێوه‌ی بەرجامدایه. له‌وانه مەکسێن واتزر، نوێنه‌ری دێمۆکڕاتی ولایه‌تی کالیفۆرنیا، کۆماری خوازه‌کانی به‌وه تاوانبار کرد که دەیانەوێت ڕێکەوتنی ناوەکی هەڵوەشین نەوه.

به‌ڵام بیل هۆزینگا نوێنه‌ری کۆماری خوازی ولایه‌تی میشیگان پشتگری له‌و گه‌ڵاله کرد و وتی ئه‌م گه‌ڵاله‌یه ده‌ێیت هۆی ئه‌وه که سیسته‌می ئابووری و دراوی ئه‌مه‌ریکا به ڕووی ئێراندا هه‌روا داخراو بمێنێته‌وه.

Nuclear negotiations

Nuclear negotiations

ره‌شنووسی ئه‌م گه‌ڵاله‌یه قه‌دغه‌ی ده‌کات وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مه‌ریکا به بانکه ئه‌مەریکاییه‌کان بو ئاسانکاری ئاڵ و گۆڕی پاره له ێیوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌کردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆی فڕوکه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر ئیجازه‌ی تایبه‌ت بدات.

هه‌ر به پێی ئه‌م گه‌ڵاله هه‌ر چه‌شنه ئیجازه‌یێکیش که بو ئه‌م مه‌بسته له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خزینه‌داریه‌وه ده‌رکرابێت، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی خزێنه‌داری ئیجازه‌ی تایبه‌تی به کۆمپانیای بۆئینگ داوه که 80 فڕوکه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر به ئێران بفرۆشێت.

XS
SM
MD
LG