ده‌ست به سه‌ر کردنی ئه‌مه‌ریکاییه به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه‌کان له ئێران به‌رده‌وامه. کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناگرێت که له ئه‌مه‌ریکاوه بۆ سه‌ردان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران به‌ڵام به بیانووی جۆراوجۆر گرفت بۆ هێندێکیان ساز ده‌کات و ده‌یان خاته به‌ندیخانه‌وه.
تا پێش ده‌ست به‌سه‌رکردنی ڕابین شاهینی زیاتری ئه‌و ئه‌مه‌ریکاییه به ڕه‌گه‌ز ئێرانییانه ده‌که‌وتنه به‌ر مه‌ترسی گیرانه‌وه که یان وه‌ک ڕۆژنامه‌وان له ئێران‌دا کاریان ده‌کرد یان به‌رپرسایه‌تییه‌کیان له کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکاییه‌کان یان ناوه‌ند توژینه‌وه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا له ئه‌ستۆ بووه. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا تا که‌ی به‌رامبه‌ر به پێ شێلکرانی مافی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی دوو ڕه‌گه‌زه له ئێران بێده‌نگ ده‌بێت.
حه‌سه‌ن ڕووحانی له ژێر ناوی چاکسازی کابینه‌که‌ی چه‌ند وه‌زیری خۆی گۆڕی. وته‌بێژی حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌م گۆڕانکارییه بۆ چالاک کردنی حکومه‌ت پێویست بووه و له ئامانجیدا کاروباری حکومه‌تی و ژیانی خه‌ڵک له ئێران باشتر ده‌چێته‌وه پێشه‌وه.
تا چه‌ند ئه‌م گۆڕانکارییانه ده‌توانێت له خزمه‌تی چالاک کردن ده‌سه‌ڵات له ئێڕان دا بێت؟ ئه‌م گۆڕانکارییه دره‌نگ وه‌خته زیاتر شێوه‌یه‌ک کایه‌ی سیاسی بۆ ڕازیکردنی خه‌ڵک و دڵخۆشکردنیان به ده‌سه‌ڵات نیه؟ له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کوردستانی ئێران دا ئه‌م گۆڕانکارییانه ده‌توانێت هیچ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رینی هه‌بێت؟
له به‌رنامه ڕوانگه ئه‌م حه‌وته‌دا بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان هه‌ژیر شه‌ریفی، لێکۆڵه‌ری سیاسی له کانادا و هاوڕێ یوسفی، ڕۆژنامه‌وان له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین.