وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕۆژی هه‌ینی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی نزیکبوونه‌وه‌ی قایقه‌کانی ئێران له که‌شتییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له که‌نداوی فارس ده‌توانێت کێشه ساز بکات و ببێته هۆی پێکدادانی نێوانیان. جاش ئێرنست جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که که‌شتییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ته‌نگ ئاوی هۆرمۆز که ته‌نگ ئاوێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه که‌ڵکیان وه‌رگرتوو و نه‌چوونه‌ته نێو ئاوه‌کانی ئێرانه‌وه و هه‌ر بۆیه له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕوون نیه که بۆچی ئه‌و قایقانه نزیکی که‌شتییه‌کان بوونه‌ته‌وه.
له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره که قایقه‌کانی سوپای ئێران نزیکی که‌شتییه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌بن و ئه‌م نزیکبوونه‌وه ڕۆژی پێنج شه‌مه بوو به هۆی هۆشداردانی یه‌ک له ئه‌و که‌شتییانه و دوور خستنه‌وه‌ی دوو قایقی ئێران.
ئێستا پرسیارئه‌وه‌یه که ئه‌و قایقانه به چ مه‌به‌ستێک نزیکی که‌شتییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بن و ئه‌مه ده‌بێته هۆی شه‌ڕ و پێکدادانی له نێوان دوو لایه‌نه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر له ساڵه‌کانی 80 دا له ئه‌و که‌نداوه‌دا بینرا.
بۆ باسکردن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته میوانداری به‌ڕێز دوکتور ئاوات عه‌لیارمان کردووه که له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه به توندی وه‌ڵامی هه‌ر چه‌شنه توندوتیژییه‌کی ئێران له که‌نداو بداته‌وه.