دانۆڵد تڕا‌مپ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ش که تا ئێستا وه‌ک وه‌زیر یان به‌رپرسانی باڵای ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن ترامپه‌وه هه‌ڵبژێردراون ئه‌و گومانه دروست ده‌که‌ن که تڕا‌مپ پابه‌ندی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نه‌بێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه که به پێی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕێکه‌وتنه و سیاسه‌تی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که تڕا‌مپ بتوانێت ئه‌و ڕێکه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بپرسین ئایا تڕا‌مپ جگه له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ک دژایه‌تتێکی ئایدۆلۆژیک ئایا له بریاره‌کانی خۆیدا به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی ئه‌مه‌ریکا له به‌رچاو ناگرێت؟
ئه‌و وێنه‌یه‌ی میدیاکان له تڕامپی به ده‌ست ده‌ده‌ن چه‌ند واقعی هه‌ڵس و که‌وتی ترامپ له سه‌رۆک کۆماریدا ده‌گوێزێته‌وه؟ ئه‌مه ته‌وه‌ری به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی ئه‌م حه‌وتوویه که له‌گه‌ڵ به‌ڕیز سیاوش ئه‌وه‌یسی لێکۆڵه‌ری سیاسی له تۆرنتۆ تاوتۆی ده‌که‌ین.
له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وتووی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان میوانداری خاتوو کوێستان گادانی چالاکی مافه‌کانی ژنان و ئه‌ندامد ڕێبه‌رایه‌تی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌که‌ین تا لێی بپرسین تۆندوتیژی دژی ژنان ئایا ته‌نیا به مانای تۆندوتیژی جه‌سته‌ییه یان هه‌ر چه‌شنه به‌ربه‌ستێک له سه‌ر ڕێگای چالاکی ئازادانه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگادا ده‌بێت وه‌ک تۆندوتیژی چاوی لێبکرێت؟
له حه‌وتوویێکدا که وه‌ک حه‌وتووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌رامبه‌ر به تۆندو تیژی دژی ژنان ده‌ناسرێت چالاکانی مافه‌کانی ژنان له کوردستان و به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و چه‌شنه کۆلتوور و سونه‌ته ببنه‌وه که ڕێگه له ژنانی کورد ده‌گرێت به شێوه‌یه‌کی به‌رانبه‌ر له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا چالاک بن؟