هه‌ڵبژاردنی دانۆڵد تڕا‌مپ بۆ سه‌رۆک کۆماری چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو و کاردانه‌وه‌کان به‌رامبه‌ر به ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ئێران‌دا جیاوازتر له ئه‌و شته‌یه پێشتر پێش بینی ده‌کرا. به‌رپرسانی ئێرانی و له ئه‌وانه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئێران پێشوازیان ده‌کرد له ئه‌گه‌ری سه‌رۆک کۆمار بوونی دانۆڵد ترامپ له حالێک‌دا که به پێی بانگه‌شه‌کان تڕا‌مپ سیاسه‌تێکی توندی دژی ئێرانی ده‌گرته به‌ر.
دوای مسۆگه‌ر بوونی سه‌رۆک کۆماری تڕا‌مپ به‌رپرسانی حکومه‌تی ئێران ئاماژه به ئه‌وه ده‌ده‌ن که تڕا‌مپ هیچ ڕێگایه‌کی جگه له پابه‌ندبوون به ڕێکه‌وتنه‌کان له گه‌ڵ ئێران دا نیه. له هه‌مان کاتدا، عه‌لی موته‌هه‌ری، جێگری ره‌ئیسی مه‌جلسی ئێران ده‌ڵێت ئه‌وان پێشوازی له سه‌رۆکایه‌تی تڕا‌مپ ده‌که‌ن و پێیان وایه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران ئه‌و له خانمی کلینتن باشتر بێت.
سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌کانی دژه ئێرانی تڕا‌مپ بۆچی ڕێبه‌ر و به‌رپرسانی ئێرانی به‌ره‌وپیری هه‌ڵبژاردنی ترامپ هاتوون؟ تڕا‌مپ چه‌ند ده‌توانێت بانگه‌شه پێشووه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر به ئێران و له ئه‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی بباته ئاستی جێ به جێکردن؟
خه‌ڵکی ئێران چ هه‌ڵوێستێکیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی تڕا‌مپ هه‌یه؟ کوردانی ئێران چۆن ده‌ڕواننه تڕا‌مپ و به ڕای ئه‌وان سه‌رۆکایه‌تی تڕا‌مپ به قازانجی کورد ده‌بێت یان نا؟
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتور ڕه‌حیم فه‌رهمه‌ند، به‌رپرسی پێشووی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد ئه‌م پرسیاره‌مان تاوتۆ کردووه.