هێرشه تێرۆریستیه‌که‌ی دوو رۆژ له‌مه‌و پێش له له‌نده‌ن، ئه‌م پرسیاره‌ی هێنا ئارایه‌وه که ئۆرووپا تا چه‌ند ده‌توانێت مه‌ترسی هێرشی هاوشێوه له داهاتوودا له سه‌ر خۆی که‌م بکاته‌وه؟ هه‌ر هاووڵاتیه‌ک که گیرۆده‌ی فێکری تۆند ئاژۆیی ئایینی بووبێت و بیه‌وێت خه‌ڵکانێک بکوژێت ده‌توانێت به ئۆتۆمبیلێکه‌وه خه‌ڵک له قه‌ره‌باڵغیێکدا بکاته ئامانج، ڕێکخراوه ئاسایشییه‌کانی وڵاتانی ئۆرووپایی چۆن ده‌توانن مه‌ترسی هێرشی ئاوا له سه‌ر وڵاته‌که‌یان که‌م بکه‌نه‌وه؟
تێک شکانی داعش له ڕه‌قه‌و و کۆتایی هێنان به خه‌لافه‌تی داعش له عێراق و سووریا چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر زیاد بوون یان که‌م کردنه‌وه‌ی هێرشی هاوشێوه‌ی تیروریستی له وڵاتانی ئۆرووپایی ده‌بێت؟ بۆ چی له‌هه‌ندێک له وڵاتان ئه‌م هێرشانه زیاتر بینراوه و له هه‌ندێک له وڵاتان کرده‌وه‌ی ئاوا نه‌بینراوه؟
له لایه‌کی تره‌وه، وه‌ک ئاژانسی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز ده‌ڵێت، 15 سیناتۆری کۆماری خواز و دێمۆکرات گه‌ڵاله‌ی تۆند کردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان له سه‌ر که‌سایه‌تی و به‌رپرسانی ئێرانی پێوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی مووشکی ئه‌و وڵاته‌یان ئاماده کردوه. له‌م گه‌ڵاله‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه به گه‌مارو خستنه سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران و داوا کراوه له سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا له 90 ڕۆژدا، ئاماده‌کاریه‌کانی پێویست بۆ خستنه ناوی ئه‌م سوپایه له لیستی تیرۆریستی‌دا ئه‌نجام بدات.
چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م گه‌ڵاله‌یه ببێته یاسا و ئیداره‌ی تڕا‌مپ جێبه‌جی بکات و ئه‌مه چۆن کاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر چاڵاکییه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌که و پێگه‌ی ئه‌م سۆپایه له ناوخۆی ئێران‌دا؟ ئه‌م گڵاله‌یه ئه‌گه‌ر ببێته یاسا ئایا ده‌توانێت ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران؟
له به‌رنامه‌ی هه‌ڵو واشنگتۆنی ئه‌م حه‌وته‌دا، بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان ڕێبوار ره‌شید، هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان دانیشتووی سوێد و سیامه‌ک حه‌یده‌ری، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی سوئیس ده‌که‌ین.