Accessibility links

سەرۆکی ئێران داوا لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی دەکات بەردەوام بێت لە دروسـتکردنی موشەک


سەرۆکی ئێران فەرمانی کردووە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی پەلەبکات لە دروسـتکردنی موشەک، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر پـلانەکانی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران لەسەر تاقیکردنەوە موشەکەکانی.

حەسەن ڕوحانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە نامەیەکی ئاڕاستەی حسێن دەهقان وەزیری بەرگری کردووە و تیایدا نووسیویەتی" حکومەتی ئەمەریکا هێشتا بە ڕوون و ئاشکرایی بەردەوامە لە سیاسەتە دوژمنکارانەکانی و هەروەها دەسـتێوەردانە نایاسایـیەکانی .... پـێویستە هێزە چەکدارەکان پەلەبکەن و بە ڕژد تر پەرە بە توانا موشەکیـیەکان بدەن."

ڕوحانی دەڵێت وڵاتەکەی هیچ بەربەستێک لە بەردەم بەرنامە موشەکیـیەکەی قبوڵ ناکات کە بەشێـک نیـیە لەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە مانگی حەوت پـێی گەیشتووە سەبارەت بە بەرنامە ناوکیـیەکەی.

جێی ئاماژەیە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوداری ئەمەریکا ڕاپـۆرتیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نووسیویانە حکومەتی ئەمەریکا بەنیازە سزای نوێ بسەپێنێت بەسەر نزیکەی 12 کۆمپانیا و کەس لە ئێران و هۆنگ‌کۆنگ و ئیمارات لەسەر ڕۆڵیان لە پەرەپـێدانی بەرنامەی موشەکی ئێران.

XS
SM
MD
LG