Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت 30 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوڕێتیکردن بۆ ئه‌مه‌ریکا


ئێران ده‌ڵێت 30 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوڕێتیکردن بۆ ئه‌مه‌ریکا
ئێران ده‌ڵێت 30 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوڕێتیکردن بۆ ئه‌مه‌ریکا

ئێران ده‌ڵێت تۆڕێـکی سیخوڕێتی ئنته‌رنێتی له‌کارخسـتووه‌ که‌ ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به‌ CIA وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه‌ و 30 که‌سیشی له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌سـتگیرکردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنێـکی وه‌زاره‌تی ئیتیڵاعاتی ئێرانی که‌ له‌سه‌ر ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت وزاره‌ته‌که‌ تۆڕه‌که‌ی ئاشـکرا کردووه‌ که‌ ده‌ڵێت له‌ لایه‌ن CIA وه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێـکی جوداشـدا دامه‌زراوه‌.

بڵاوکراوه‌که‌ ده‌شڵێت تۆڕه‌ی ئنته‌رنێته‌که‌ هه‌وڵی دابوو خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی ئێرانی ڕابکێشێت بۆ لای خۆیان ئه‌وانه‌ی به‌ دوای کاردا گه‌ڕاون.

ئێران ده‌ڵێت به‌ڵێنی کار و هه‌روه‌ها هه‌لی خوێندنیان پـێشـکه‌ش به‌ خه‌ڵکه‌که‌ کراوه‌ له‌ بری هاوکاریکردنیان. ئێران زۆر جار ده‌ستگیرکردنی که‌سانێـک ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ده‌ڵێت بۆ ئاژانسی زانیاری بیانی کاریان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG