Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاساکانی گەمارۆ بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی دە ساڵی دیکە درێژتر دەکاتەوە


کۆنگرێسی ئەمەریکا

کۆنگرێسی ئەمەریکا

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی ئێوارەی سێ شەمە یاسای گەمارۆکانی ئێرانی بە ٤١٩ دەنگی ئەری لە بەرامبەر یەک دەنگی نەرێ، بۆ خۆلێکی ١٠ساڵی تر نوێ کردەوە.

ئەو قانوونە ماوەی کاریگەر بوونی هەتا کۆتایی ئەم ساڵی زاینییە و بە هۆی چالاکییەکانی ناوکی و پرۆگرامی موشەکی ئیران پەسند کراوە و پێشەسازی نەوت و گاز، بانکی و بەشی لەشکری ئێران ئامانجی ئەو گەمارۆیەن.

بەڕێوەبەرایەتی باڕاک ئۆباما کە نزیکەی دوو مانگی دیکە کۆشکی سپی بە دانۆڵد تڕامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی پارتی کۆماریخواز دەدات، پێشتر لە هەوڵدابوو تا ئەو هەوڵەی کۆنگرێس بە دوابخات.

ئەم بەڕنووسە پێش پەسندکردنی کۆتایی سەرۆک دەبێت پەسندکردنی سنێتی ئەمەریکای هەبێت.

سەرۆکی ئەمەریکا لە پارتی دێمۆکرات – کە ساڵی ڕابردوو سەبارەت بە ڕێککەوتنیکی هەمەلایەنە لە مەڕ دۆسیەی ناوکی ئەو وڵاتە بە ئەنجام گەیشتن- هەرگیز هەڕەشەی بۆ نوێکردنەوەی ئەم یاسایە نەکردووە و تەنیا گوتوویەتی لە گەڵ پەسندکردنی گەمارۆی نوی ناڕەزایەتی دەردەبڕێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنگتن پۆست، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگیان بە گەمارۆی نوێ بۆ سەر سوریا دا کە بە پێی ئەو هەر کەسێک لە بەشەکانی دارایی، کەرەسەکانی خاو و تێکنۆلۆجی خزمەت بۆ حکومەتی بەشار ئەسەد دابین بکات، ئەوە دەکەوێتە ژێر گەمارۆ.

بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، ئەو دوو بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەران پەیامێک بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سەبارەت بە خواستی نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ هەنگاونانی جیدی و سەخت بەرامبەر بە ئیران و سوریایە.

بە دوای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی هەمەلایەنەی پارەکە و سەرەتای ڕەوندی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ناوکی ئاستی نێونەتەوەیی بۆ سەرئێران لە زستانی ڕابردوو، گفت و گۆ سەبارەت بە پیویستی درێژکردنەوەی یاسای گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران زیادی کرد.

لایەنگرانی ئەو بڕیارە دەڵین ئەو کارە دەستبەرییەک بۆ پایبەند کردنی ئێران بە بەڵێنییەکانی خۆی لە ئەو ماوەیەی کە بۆی دیاری کراوە.

دژبەران، لە نێویان دا ئۆباما، بەڵام باوەڕیان وایە پێویستییەک بۆ نوێکردنەوەی ئەو یاسایە نیە، چونە کاری پێویست لە بەرچاو گیراو ئەگەر هات و ئێران سەرپێچی کرد، بەر لە ئەمەش سەرۆک دەسەڵاتی پێویستی هەیە کە گەمارۆ بسەپێنێت.

XS
SM
MD
LG