Accessibility links

ناردنی نامه‌یه‌کی 47 سناتۆری ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران

  • Salah Piroty

سناتۆر تام کاتن نوێنه‌ری ئه‌یاله‌تی ئارکانزاس له‌ پارتی کۆمار نووسه‌ری ئه‌و نامه‌یه‌یه‌ که‌ بۆ ڕێبه‌رانی ئێرانی ناردوه‌ و تێیدا هوشداری ده‌دات.

سناتۆر تام کاتن نوێنه‌ری ئه‌یاله‌تی ئارکانزاس له‌ پارتی کۆمار نووسه‌ری ئه‌و نامه‌یه‌یه‌ که‌ بۆ ڕێبه‌رانی ئێرانی ناردوه‌ و تێیدا هوشداری ده‌دات.

کاک هێمن ده‌ڵێت هه‌ر له‌ ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکا دا هاتووه‌ که‌ سه‌رۆکی وڵات مافی هه‌یه‌ بڕیاری کۆنگره‌ ڤێتۆ بکات.

له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، 47 سناتۆری ئه‌مه‌ریکا هوشداری ده‌ده‌ن که‌ ئه‌گه‌ر بکرێت هه‌ر ڕێکه‌وتنێکی ناوی به‌ ئه‌نجام بگات کاتێک سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا خۆلی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ساڵی 2017 دا ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ یان ڕێکه‌وتنه‌که‌ ده‌گۆڕن یان هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، کاک هێمن سه‌یدی، شاره‌زا و توێژێنه‌ری سیاسی ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ ئه‌و هوشداری دانه‌ کاریگه‌ریکی ئه‌و تۆی نه‌بێ چونکه‌ وێده‌چێت دوو لایه‌ن له‌ وتووێژه‌کان دا چوونه‌ پێش.

هێمن سه‌یدی

هێمن سه‌یدی

هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌یدی پێی وایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی بوش دا ئه‌مه‌ریکی یه‌کان هه‌نگاوی به‌ کرده‌وه‌یان بۆ هه‌وڵه‌کانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێڕان هه‌ڵنه‌هێنا. به‌ڵام، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هه‌وڵی جیدی داوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی له‌شکری را بگره‌ تا گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر ئێران و وه‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌نی ڕوسیا و چین بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆکان و به‌ گشتی له‌ وتووێژه‌کانیش دا سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

XS
SM
MD
LG