هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئێرانی ئه‌گه‌ر هه‌وڵی تێکدانی کۆنفرانسی پێداجوونه‌وه‌ی په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی بدات ، ئه‌وا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌و هه‌وڵه‌یدا سه‌رکه‌وتو نابێت.
له باره‌یه‌وه خانم هێله‌ری گوتی من نازانم که ئایا بۆچی سه‌رۆکی ئێرانی گه‌ره‌کیه‌تی ئاماده‌ی ئه‌و کۆنفرانسه ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵیت تاران تۆمارنامه‌یه‌کی شکاندنی به‌ڵێنه‌کانی ناو‌کی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ناتوانرێت حاشای لێ بکرێت.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ئێرانی گه‌ره‌کیه‌تی به‌شداری له کۆنفرانسه‌دا بکات و بڵێت ئێران ئاماده‌یه پابه‌ندی مه‌رجه‌کانی په‌یماننامه‌ی بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی بێت، ئه‌وا کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی پـێشوازی له‌وه ده‌کات.
به‌ڵام خام هێله‌ری هوشیاری ئه‌وه‌ی دا که ئه‌گه‌ر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی بڕوای وابێت که به ئاماده‌بوونی له‌و کۆنفرانسه بتوانێت سه‌نگی بایه‌خی ئه‌م هه‌وڵه زۆر گرنگه‌ی جیهانی له‌و باره‌یه‌وه بگۆڕێت، ئه‌وا سه‌رۆکی ئێرانی بۆ ئه مه‌به‌سته‌ی سه‌که‌وتو نابێت .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م کۆنفرانسه یه‌ک مانگیـیه که هه‌ر 5 ساڵ جارێک ده‌به‌سترێت ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ست پـێدهکات.