سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئاگاهی دا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دژ هه‌رچ ده‌سـتێوه‌ردانێـکی له‌شـکریـیه له لیبیا و ده‌ڵێت هه‌ڵوێسـته‌که ده‌بێته مایه‌ی گۆڕسـتانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئه‌م تێبینیـیانه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی به‌یانـنامه‌یه‌کی بۆ هه‌رێمی لوڕسـتان له خۆرئاوای ئێران ڕاگه‌یاند. گوتی ڕه‌وشی ئێسـتاکه به ته‌واوی جیاوازه له‌گه‌ڵ 10 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ری سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش که ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی سه‌ره‌تا چوونه عێراق و ئه‌فغانسـتانه‌وه.
سه‌رۆکی ئێرانی به‌ڵێنی دا که وڵاتانی باکوری ئه‌فه‌ریکا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌په‌ڕن و شه‌ڕ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر خۆرئاوا دووباره هه‌ڵوێسـتی له‌شـکری له‌و هه‌رێمه وه‌ربگرێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکای به پـشـتیوانکردنی به گوته‌ی خۆی دیکتاتۆره‌کانی له هه‌رێمه‌که تاوانبارکرد.