کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن واشـنتن پـێویستی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی له‌شـکری باوه‌ڕپـێـکراوی نیـیه بۆ سه‌رنج ڕاکێشـانی ئێران و ئه‌یه‌وێت ئێران وازبهێنێت له به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی.
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت سـزاکان به پاڵپـشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژ به ئێران زۆرتر له‌وه‌ی پـێشـبینی کراوه زیانی به ئێران گه‌یاندووه.
ئه‌و له ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌می کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له مێلبۆرنی ئوسـترالیا به په‌یامنێرانی گوت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هێشـتا له‌و باوه‌ڕه‌دایه بۆچوونی ڕامیاری و ئابوری به ئێران باوه‌ڕ ده‌هێنێت بۆ کۆتایی‌هێنان به به‌رنامه‌ی ناو‌کی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا تاوانباری ئێران ده‌که‌ن له به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژی ناو‌کی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی دروستبکات، به‌ڵام ئێران نکوڵی له‌و تاوانانه ده‌کات.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رچاوه‌کانی ئیسرائیلی گوتیان سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین ناتانیاهو به وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هۆشـداری داوه سـزاکان به ئه‌ندازه‌ی پـێویست زیانی به ئێران نه‌گه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی وا له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکات سه‌رله‌نوێ بیر له به‌رنامه‌ی ناو‌کی بکاته‌وه.