باڵیۆزێـکی ئێران ده‌ڵێت شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی که بۆ دوو سـاڵه له وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌سـتگیرکراون ڕه‌نگه به‌م نزیکانه ئازادبکرێن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سـۆشیه‌تد پـرێس حه‌سه‌ن ده‌نائی فر باڵیۆزی ئێران له عێراق گوتی بارودۆخی گشـتی وه‌ها نیشـان ده‌دات شه‌ین باوه‌ر و جۆش فه‌تاڵ به‌م زووانه ئازادده‌کرێن.
له چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌دا حه‌سه‌ن ده‌نائی فر ئاشـکرای کرد ڕه‌نگه مانگی ڕه‌مه‌زان بـبێته هۆکارێـک بۆ ئازادکردنیان، ئاماژه‌ی به‌وه کرد وه‌ک نه‌ریتێـک بڕیاری لێبوردن له ده‌می مانگی ڕه‌مه‌زانی پـیرۆزدا ده‌درێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ISNA ی ده‌وڵه‌تی ئێرانیش له زاری مه‌سعود شه‌فیعی پارێزه‌ری شاخه‌وانه‌کانه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی هه‌ردوو شـاخه‌وانه‌که له‌وانه‌یه به‌م زووانه به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه ئازادبکرێن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه شه‌فیعی گوتی ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک دادگا حوکمی خۆی له‌سه‌ر که‌یسه‌که بدات. ئه‌و ئه‌م تێبینیـیه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی ئێران دوا دانیشـتنی گوێگرتنی دادگای له‌سه‌ر که‌یسه‌که ئه‌نجام دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران شه‌ین باوه‌ر و جۆش فه‌تاڵ و سارا شۆردی له سـاڵی 2009 دا ده‌سـتگیرکرد به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له سنووری عێراقه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه ناو وڵاته‌که. هه‌رسێـکیان ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئێرانیان ڕه‌تکرده‌وه.
مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو ئێران سـارا شۆردی به که‌فاله‌تی نیو ملیۆن دۆلار ئازادکرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا.