Accessibility links

پارێزه‌ر: هه‌تا هه‌فته‌ی داهاتوو دادگای ئێران بڕیاری خۆی له‌سه‌ر شـاخه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌دات

  • VOA News

پارێزه‌ری شاخه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌کانی له‌ ئێران به‌ تاوانی سیخوڕی زیندانی کراو‌ن ده‌ڵێت دادگا‌ تا هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

پارێزه‌ر مه‌سعود شه‌فیعی ئه‌م تێبینیانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی ئێران دوا دانیشتنی دادگای له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێـیه‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ برد، که‌ دوروست ده‌کاته‌ 2 ساڵ له‌وه‌ پێش که‌ شێن باوه‌ر، جاش فه‌تاڵ، سارا شۆرد ده‌ستگیر کران به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی به‌ نایاسایی له‌ سنووری عێراقه‌وه‌ چوبوونه‌ ناو ئێران.

مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو، شۆرد به‌ که‌فاله‌تی نزیکه‌ی نیو ملیۆن دۆلار ئازاد کرا، ئه‌و به‌شداری دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگا‌ نه‌بوو. باوه‌ر و فه‌تاڵ له‌ گرتووخانه‌ی ئێرانن. هه‌ر 3 شاخه‌وانه‌کان حاشا له‌ تاوانه‌کان ده‌که‌ن.

شه‌ممه‌، پارێزه‌ری شاخه‌وانه‌کان گوتبوی ئه‌وه‌ی که‌ دانیشتنی دادگا‌ هاوکات بووه‌ له‌ گه‌ل دووهه‌م ساڵڕۆژی ده‌ستگیرکردنیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ تاران نیازی ئازاد کردنی ئه‌وانی هه‌یه‌. ئه‌و شه‌ممه‌ گوتیشی 2 ساڵی له‌ گرتووخانه‌ بوون بۆی هه‌یه‌ وه‌ک حوکم کێشان بۆیان حیساب بکرێت.

XS
SM
MD
LG