خانمێـکی ئه‌مه‌ریکایی که پـتر له یه‌ک سـاڵی ته‌مه‌نی له زیندانی ئێران‌دا به‌سه‌ر بردبوو سـترانێـکی ده‌رکردووه به ئومێدی دابینکردنی پـشـتیوانی بۆ ئازادکردنی ئه‌و دوو شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی که له زیندانی ئێران‌دا ماونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سـترانی خانم سـارا شۆرد له ماڵپه‌ڕی یوتیۆب بڵاوکرایه‌وه. خانم سـارا ڕایگه‌یاند له کاتی زینداندا ئه‌و سـتراتنه‌ی نوسیبوو به ناونیشـانی سـاته وه‌ختێـک.
له ڤیدیۆ کلیپی ئه‌م گۆرانیـیه‌دا له کاتی چڕینی سـترانه‌که‌یدا له لایه‌ن خانم ساراوه و وێنه و دیمه‌نه‌کانی خۆی و دوو هاوڕێـکه‌ی جۆرج فه‌تاڵ و شه‌ین باوه‌ر نیشـان ده‌درێت.
سـاڵی ڕابردوو حکومه‌تی ئێرانی ئه‌و سێ هاوڵاتیـیه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ده‌سـتگیرکردبوو و تۆمه‌تی سیخوڕیکردنی ئاڕاسته کردبوون پاش ئه‌وه‌ی له عێراق په‌ڕیبوونه‌وه ئه‌ودیو سـنووری ئێران.
شایانی باسه ئه‌و سێ هاوڵاتیـیه خه‌ریکی شـاخه‌وانی بوون و له‌و ناوچه‌یه‌دا به هه‌ڵه ئه‌ودیو سـنووری ئێران که‌تبوون.