هه‌ردوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئێران ئازادکران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به تاوانی سیخوڕێتی زیاتر له 2 سـاڵیان له زیندانه‌کانی ئێران‌دا به‌سه‌ربرد.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی جۆش فه‌تاڵ و شه‌ین باوری هه‌ڵگرتبوو کاتژمێر 11 ی پـێش نیوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی له فڕۆکه‌خانه‌ی جۆن ئیف که‌نه‌دی له نیویۆرک نیشته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌و دوو شـاخه‌وانه‌یان به که‌فاله‌تی 1 ملیۆن دۆلار ئازادکرد، پاشان به‌ره‌و سه‌ڵته‌نه‌تی عومان بران، ئه‌و وڵاته‌ی ڕۆڵی له ئازادکردنیانی بینی. هه‌ردووکیان بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له‌گه‌ڵ که‌سوکاریاندا له‌وێ مانه‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سـاڵی ڕابردوو کاتێـک سـارا شۆردی هاوڕێـیان به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازادکرا ئه‌ویش له سه‌ره‌تادا بۆ سه‌ڵته‌نه‌تی عومان برا و پاشـان بۆ ئه‌مه‌ریکا گه‌ڕایه‌وه.
شه‌ین باور کاتێـک له‌و فڕۆکه‌یه‌ی بۆ عومان بردن هاته خوارێ گوتی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هاتبوو سه‌یرترین ئه‌زمون بووه هه‌تا ئێسـتا له ژیانیاندا بینیویانه.
جۆش فه‌تاڵ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سوپاسی عومانی کرد بۆ ئه‌و پـێشـوازیـیه‌ی له‌وێ له خۆی و هاوڕێکه‌ی کرا و هه‌روه‌ها میواندارێتیکردنی که‌سوکاریان.