وه‌زیری ئیتیلاعاتی ئێران پـشـتڕاستی کرده‌وه که ئه‌و دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی ده‌سـتگیرکراون دادگایی ده‌کرێن.
حه‌یده‌ر موسڵحی هیچ ڕۆژێـکی بۆ دادگایـیکردنی دوو شـاخه‌وانه‌که نه‌دا، به‌ڵام به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێرانی گوت شه‌ین باوه‌ر و جۆش فه‌تاڵ دادگایی ده‌کرێن و ئۆفیسه‌که‌ی به‌ڵـگه‌کانی خۆی ده‌خاته به‌رده‌م دادگاکان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران باوه‌ر و فه‌تاڵیان تۆمه‌تبارکردووه به‌وه‌ی به شێویه‌کی نایاسایی له دیوی عێراقه‌وه سـنووریان به‌زاندووه و هاتوونه‌ته ناو خاکی ئێرانه‌وه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌سـتی سـیخوڕی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م دوو شـاخه‌وانه پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ سـارا شۆرد سـاڵی ڕابردوو ده‌سـتگیرکران. مانگی ڕابردوو ئێران سـارا شۆردی به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازادکرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی واشنتن پـێی گوتراوه ئێران نیازی هه‌یه له 6 ی مانگی یازده‌دا شه‌ین باوه‌ر و جۆش فه‌تاڵ دادگایی بکات.
خانم هێله‌ری له ئێرانی خواست ئه‌و دووانه له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆیی ئازاد بکات، ده‌ڵێت هیچ بنچینه‌یه‌ک نیـیه له‌سه‌ری دادگایی بکرێن.