ئه‌و شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی له تاران ئازادکرابوو ده‌ڵێت خۆی و هاوڕێـکانی به‌هۆی پاسه‌وانێـکی سـنوریـیه‌وه به هه‌ڵه چووبوونه ئێرانه‌وه.
سـارا شۆرد به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ڕاگه‌یاند هه‌رسێ شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکیـیه‌که له خاکی کوردسـتانی عێراق بوون له‌و ده‌مه‌ی پاسه‌وانێـکی سـنوری که ڕه‌گه‌زنامه‌که‌ی نه‌ناسراوبوو داوای لێـکردن نزیک بـبنه‌وه.
گوتی له‌و ده‌مه‌ی له پاسه‌وانه‌که نزیک که‌وتنه‌وه ئیشاره‌تی دا به خاکه‌که و گوتی ئێران و له دوایـیدا به‌ره‌و ڕێـگه‌که‌ی لێوه‌ی هاتبوون گوتی عێراق.
شۆرد ده‌ڵێت خۆی و هاوڕێـکانی سه‌ریان لێ شێوابوو و نیگه‌ران بوون و ده‌یانویست بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام هێزه‌کانی ئێرانی شۆرد و شه‌ین باوه‌ر و جاش فاتاڵیان به تۆمه‌تی سیخوڕێتی ده‌سـتگیرکرد.
ئێران شۆردی له مانگی ڕابردوو به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازادکرد و هه‌رسێـکیان له کۆتایی ئه‌م مانگه ڕووبه‌ڕووی دادگایـیکردن ده‌بنه‌وه له ئێران.