کچه شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـک له ئێران ده‌سـتگیرکرا و به سـیخوڕی تاوانبارکرا ده‌ڵێت نه ئه‌و و نه دوو که‌سه‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون سیخوڕیان به‌سه‌ر که‌سـدا نه‌کردووه و هیچ تاوانێـکیشیان نه‌کردووه. ده‌شڵێت ده‌سـتگیرکردنیان له ئه‌نجامی به هه‌ڵه تێـگه‌یشـتنێـکی گه‌وره بووه.
سـارا شـۆرد ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له نیویۆرک به په‌یامنێرانیشی گوت ئه‌و سوپاسگوزاره که ئازادکراوه، به‌ڵام ته‌نها هه‌ست به یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئازادی ده‌کات چونکه هێشـتا شه‌ین باوری ده‌زگیرانی و جۆش فه‌تالی هاوڕێـی له زیندانی ئه‌ڤینی تاران‌دا ماونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سـارا شـۆرد له‌سه‌ر بڕیاری ئازادکردنه‌که‌ی سوپاسی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی کرد.
له لایه‌کی دیکه و له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنی که‌ناڵی ABC ی ئه‌مه‌ریکایـیدا، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتی ئێسـتا پـێویسته ئه‌مه‌ریکا 8 ئێرانی ئازاد بکات که به گوته‌ی خۆی به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌سـتگیریکردوون. گوتیشی سـارا شۆرد وه‌ک ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه‌کی گه‌وره‌ی مرۆیـیانه ئازادکراوه، به‌ڵام دوو پـیاوه‌که ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی دادی ئێرانی بـبنه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سـارا شۆرد و شه‌ین باور پـێکه‌وه به ئاشـکرا له سوریا ده‌ژیان و کاریان ده‌کرد. سـارا مامۆسـتای وانه‌ی ئینگلیزی بووه و شه‌ین کاری ڕۆژنامه‌وانی کردووه بۆ چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهانی، له‌وانه کرستیان سـاینس مۆنیته‌ر و لوس ئه‌نجلس تایمز و لۆمۆندی چاپی ئه‌ڵمانی و ئه‌لجه‌زیره. له مانگی حه‌وتی 2009 دا جۆش فه‌تالی هاوڕێـیان سه‌ردانی کردوون و بڕیاریان داوه بۆ گه‌شتوگوزار به‌ره‌و هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بچن و له میانه‌ی گه‌شته‌که‌یاندا گه‌یشـتوونه‌ته ناوچه شاخاویـیه‌کانی ده‌وری هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌داوای پارێزگای سلێمانی و به هه‌ڵه که‌وتوونه‌ته دیوی ئێرانه‌وه و له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌سـتگیرکران.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران سـارا شۆردی به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازادکرد.