سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵه‌کانی چڕترکردووه‌ته‌وه بۆ یارمه‌تیدان له ئازادکردنی دوو شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی له ئێران‌دا زیندانی کراون.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له نێوان به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکایی و عێراقی له به‌غدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌وڵێـکی چڕوپـڕی داوه بۆ یارمه‌تیدان له ئازادکردنی هه‌ردوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که شهین باور و جۆش فه‌تاڵ که له ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2009 وه له ناوچه‌یه‌کی سـنووری نێوان عێراق و ئێران به تۆمه‌تی سیخوڕێتی ده‌سـتگیرکراون.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقی ئێرانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له زاری نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له تاران بڵاویکرده‌وه که‌وا به‌ڕێز تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو شـاخه‌وانه‌که ئه‌و هه‌وڵه‌ی داوه. گوتوشیه‌تی بڕیاره هه‌ردوو شاخه‌وانه‌که هه‌فته‌ی داهاتوو ڕاده‌سـتی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران بکرێن.
سه‌ڵته‌نه‌تی عومـمانیش کاربه‌ده‌سـتێـکی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕه‌وانه‌ی ئێران کردووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی عوممانی له تاران ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵـگرتنی هه‌ردوو شـاخه‌وانه‌که.
پارێزه‌ری هه‌ردوو شـاخه‌وانه‌که ده‌ڵێت دادگا ئاگاداری کردووه‌ته‌وه که‌وا هه‌ر یه‌ک له‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازادده‌کرێن.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:35 خوله‌كه.