به‌رپـرسێـکی باڵای دادی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و کچه شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی که بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـکه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی ده‌سـتگیرکراون به تۆمه‌تی چوونه ناو خاکی ئێرانه‌وه به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی، ده‌کرێت له‌م نزیکانه‌دا به که‌فاله‌ت ئازاد بکرێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داواکاری گشـتی تاران عه‌باس جه‌عفه‌ر ده‌وله‌ت ئابادی به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌ی گوت سـارا شوردی شـاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌کرێت به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازاد بکرێت.
به‌ڵام ڕه‌وانه‌کردنی 500 هه‌زار دۆلار بۆ ئێران پـێشێلیـیه‌ک ده‌بێت بۆ ئه‌و سـزایانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێرانی داناوه.
پـێشـتر وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا سـارا شورد ڕۆژی شه‌ممه وه‌ک کارێـکی به‌زه‌ییـیانه به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه ئازاد بکرێت، به‌ڵام له ناکاو کاربه‌ده‌سـتانی دادی ئێران ئه‌و پـلانه‌یان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و گوتیان هێشـتا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی یاسایی ماون جێبه‌جی نه‌کراون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شه‌ین باور و سارا شورد و جۆش فه‌تال له 31 ی مانگی حه‌وتی سـاڵی 2009 وه له‌سه‌ر سـنووری عێراق- ئێران له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه ده‌سـتگیرکراون، کاتێـک له ناوچه‌ی ئه‌حمه‌د ئاوای پارێزگای سلێمانیـیه‌وه خۆیان کردبوو به ناو خاکی ئێران‌دا. حکومه‌تی ئێران تۆمه‌تباری کردوون به‌وه‌ی سیخوڕن و به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی خۆیان کردووه به نێو خاکی وڵاته‌که‌یدا. هه‌رسێ شـاخه‌وانه‌که‌ش ده‌ڵێن ئه‌وان به هه‌ڵه چوونه‌ته ناو خاکی ئێرانه‌وه و سیخوڕیش نین.