پارێزه‌ری ئه‌و سێ شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی له ئێران ده‌سـتگیرکراون ده‌ڵێت خانه‌واده‌کانیان بێزارن له به‌رامبه‌ر پاشـگه‌زبوونه‌وه‌ی ئێران له ئازادکردنی یه‌کێـکیان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا.
ئێران له ناکاو ئه‌و پـلانه‌ی خۆی بۆ ئازادکردنی سـارا شورد ڕاگرت که ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی داد گوتیان چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی یاسایی هه‌ن هێشـتا جێبه‌جێ نه‌کراون.
ڕۆژی شه‌ممه پارێزه‌ر مه‌سعودی شه‌فیعی به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی گوت ئه‌مه هه‌ست و سۆزی خانه‌واده‌ی سـارا شوردی بریندارکردووه.