ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن هێزه چه‌کداره‌کانی وڵاته‌که‌یان فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکایـیان خسـتۆته خوارێ پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن ئاسـمانی وڵاته‌که‌یانی به‌زاندبوو.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئێران گوتوویانه فڕۆکه‌که زیانی گه‌وره‌ی پـێـنه‌گه‌یشـتووه و ئێسـتا که‌وتووه‌ته ده‌سـتی هێزه‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که‌یانه‌وه.
میدیاکانی ئێران ده‌ڵێن فڕۆکه‌که له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که خراوه‌ته خوارێ، به‌ڵام ئاماژه ناکه‌ن به‌وه‌ی که‌ی ڕووداوه‌که بووه. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی له واشنتن هیچیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌گوتووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی حه‌وت میدیای ده‌وڵه‌تی ئێران له زاری په‌رله‌مانتارێـکی وڵاته‌که‌یانه‌وه هه‌واڵێـکی بڵاویکرده‌وه که‌وا فڕۆکه‌یه‌کی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکایی له نزیـک ده‌زگای ناو‌کی (فۆردوو) خراوه‌ته خوارێ، به‌ڵام دواتر سوپای پاسـداران هه‌واڵه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه.