ده‌زگای دادی ئێران ده‌ڵێت هیچ بڕیارێـک سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئازادکردنی ئه‌و دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایی‌یه نه‌دراوه که به سیخوڕێتی له ئێران تاوانبارکراون.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران گوتی دادگایه‌ک هێشـتا تاووتوێی داوایه‌کی پارێزه‌رانی شه‌ین باور و جۆش فه‌تاڵ ده‌کات که تیادا داوای ئازادکردنیان کردوون به که‌فاله‌ت. گوتیشی داد تاکه لایه‌نه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بدات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به په‌یامنێرێـکی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NBC گوت له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که له‌به‌ر هۆی مرۆیی ئازادده‌کرێن.