به گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری نێوه فه‌رمی فارس، فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت حکومه‌ت سێهه‌مین کارگه‌ی ژێرزه‌وی بۆ سازکردنی موشه‌کی باڵستیکی سازکردووه و خه‌رێکی پڕگرامی به‌رهه‌مهێنانی موشه‌کییه.
ئه‌و سازکردنه وێده‌چێت ته‌شه‌نا به گرژییه‌کان له ئارادای ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بدات کاتێک سه‌رۆک دانۆڵد تڕا‌مپ، له یه‌که‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه، گوتی ئێران پشتیوانی گرووپه‌کانی ملیتان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
ئاژانسی فارس گوته‌ی ئه‌میرعه‌لی حاجی زاده، سه‌رۆکی به‌شی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی هێناوه‌یه که ده‌ڵێت، "ئێران سێهه‌می کارگه‌ی ژێرزه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا ساز کردووه."
سه‌رۆک تڕا‌مپ له‌وه‌تا مانگی 1ی ساڵی نوێ هاتۆته ئافیسی سه‌رۆکایه‌تی له وه‌ڵام دانه‌وه به تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران گه‌مارۆی نوێی به سه‌ر ئێران دا سه‌پاندووه.
به‌ڵام ئێران به شێوه‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکارانه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه؛ سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی دووشه‌مه گوتی: "ئێران پێوست ناکات بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی ئیزن له ئه‌مه‌ریکا وه‌ربگرێت."
داروسێکانی موسڵمانی ئێران و هه‌روه‌ها ئیسڕایل نێگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی موشه‌کی باڵستیکی ئێران ده‌ربڕێوه و وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ئاسایشی هه‌ریمی چاولێده‌که‌ن.
حاجی زاده گوتی: "سرووشتییه که ئه‌مه‌ریکا و رژیمی زایۆنیستی (ئیسڕایل) وه‌ک دوژمنانی ئێمه سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی موشه‌کی ئێمه تووڕه بن چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێڕان له پله‌یه‌کی لاواز دابێت."
زۆربه‌ی گه‌مارۆکانی بۆ سه‌رئێران پاره‌که هه‌ڵگیران دوای ئه‌وه‌ی ئێڕان به گوێره‌ی ڕێکه‌وتنی 2015 له گه‌ڵ زلهێزانی جیهان پاشه‌کشه‌ی له پڕۆگرامی ناو‌کی خۆی کرد واتا ڕێکه‌وتنێک که سه‌رۆک تڕا‌مپ به‌رده‌وام وه‌ک هه‌ڵوێستێکی زۆر نه‌رم به‌رامبه‌ر به ئێڕانی چاوی لێکردووه.