سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرت و به دارده‌ستی ئه‌مه‌ریکای ناودێرکرد له‌م کاتانه‌ی وا چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئاژانسه‌که به‌ڵگه‌نامه بڵاوبکاته‌وه که پشتگیری ده‌کیومه‌نته‌کانی پرۆگرامی ناو‌کی ئێران بکات.
له تێبینیـیه‌کانیدا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی( یوکیا ئه‌مانو)ی سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خودی خۆی هێچ جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی نیـیه و پێشێلی یاساکانی ناوخۆی ئاژانسه‌که ده‌کات، وه ئه‌و ده‌کیومه‌نتانه بڵاوده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان داویانه‌ته ده‌ستی.
جێی باسه بڕیاره ئه‌و ڕاپورته‌ی وا چاوه‌ڕوانده‌کرێت له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڵاو بـبێته‌وه پێشنیاربکات ئێران نمونه‌ی سه‌ره ناو‌کی دروستکردووه. به‌ڵام ئێران نکوڵی ده‌کات پرۆگرامی چه‌کی هه‌بێت و ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به هه‌ڵپه‌سێردراو ناوزه‌دکردووه.