سه‌رۆکی مافه‌کانی مرۆڤی حکومه‌تی ئێران به‌رنووسی بڕیارێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌تکردۆته‌وه که له‌سه‌ر تۆمارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤه له وڵاته‌که‌ی، ده‌ڵێت پـڕه له درۆ.
محه‌مه‌د جه‌واد لاریجانی به توندی ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که که پـێش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه. گوتی په‌سه‌ندکردنی بڕیارێـکی وه‌ها سیاسی په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش ده‌بێت به‌م ده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌یـیه.
محه‌مه‌د جه‌واد لاریجانی له‌م هه‌فته‌یه ئه‌م لێـدوانه‌ی له نیویۆرک دا که له‌وێ 65 هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سـازده‌درێت. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتووێژ سه‌باره‌ت به پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ده‌کات وه‌ک به‌شێـک له‌و کۆبوونه‌وه سـاڵانه‌ی له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا ده‌کرێت.
پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئه‌مه‌ریکا ده‌رکرد و تیایدا هاتووه ئه‌مه‌ریکا شـکستی هێناوه له داخسـتنی به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌و داخوازیـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیانه‌ی لێـیکراوه.