Accessibility links

ئێران و تورکیا له‌ پێوه‌ندی دوور و درێژی خۆیان دا وه‌ک ڕه‌که‌به‌ری یه‌کتر بوونه‌.

شاندایه‌کی تورکیا به‌ پێشه‌نگی ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان له‌ سه‌ردانی ئێرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی بازرگان له‌ گه‌ڵ ئێران به‌رفره‌وانتر بکات.

ئازاد کوردی، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی سیاسی ده‌ڵیت،ئێران و تورکیا له‌ پێوه‌ندی دوور و درێژی خۆیان دا وه‌ک ڕه‌که‌به‌ری یه‌کتر بوونه‌ و ئێران له‌ هه‌وڵ دایه‌ پێگه‌ی به‌ هێز بۆ خۆی درووست بکات، که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ویستی تورکیایه‌، و ئێران خه‌رجێکی زۆری له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ کردووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا تورکیا ده‌یه‌وێت باری ئابووری به‌ تایبه‌ت وزه‌که‌ی باشتر بکات.

ئازاد کوردی

ئازاد کوردی

هه‌روه‌ها به‌ڕێز کوردی ده‌ڵێت، له‌ مه‌سه‌له‌ی ئابووری دا کۆماری ئیسلامی سه‌رنج ناداته‌ باری ئابووری خه‌ڵک، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت گه‌مارۆکانیشی له‌ سه‌ر لابچێت به‌ڵکوو زیاتر بۆ به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێت.

XS
SM
MD
LG