ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به لوله‌یه‌کی گاز‌به‌ر له تورکیا، گه‌یاندنی گاز له ئێرانی هاوسێـیه‌وه بۆ تورکیا وه‌سـتا.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له ده‌مێـکی زووی ئه‌مڕۆدا ڕوویدا له نێو خاکی تورکیای هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
کاربه‌ده‌سـتانی تورکی ده‌ڵێن ئاگری ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌یان کوژاندۆته‌وه، به‌ڵام کاری چاکـکردنه‌وه‌ی لوله‌که به ته‌واوی ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژێـک بخایه‌نێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ده‌سـتبه‌جێ هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. لوله نه‌وت‌به‌ره‌کان به درێژایی سـنووری نێوان ئێران و تورکیا به‌م دوایـیانه دووچاری زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه بوونه‌وه.
پـێشـتر له‌م مانگه‌دا هێزه‌کانی ئێران به گومانی ته‌قاندنه‌وه‌ی لوله‌یه‌کی سه‌ره‌کی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ تورکیا 3 سه‌رهه‌ڵـداوی کوردیان کوشت. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هه‌نارده‌ی گازی بۆ تورکیا بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر ڕاگرت.
هه‌فته‌ی ڕابردووش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک به لوله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ئوسـتانی خوزسـتانی باشوری ڕۆژئاوای ئێران ئاگرێـک که‌وته‌وه که 10 کاتژمێری بۆ کوژانه‌وه‌ی ویسـتووه.