پرسی بێ‌سه‌رو شوێن کردنی زۆره ملی له تورکیا، ئیران، سوریا و عێراقی پێش ڕووخانی سه‌دام یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌یه که کورده‌کان به زۆری له‌م چوار وڵاته ته‌جرۆبه‌یان کردوه.
زۆربه‌ی نمونه‌کانی بێ‌سه‌رو شوێن کراوانی زۆره مه‌لی له تورکیا له ده‌یه‌ی 90ی زایینی له کاتی راگه‌یێندرانی ده‌سه‌ڵاتی له‌شکری له هه‌ندێک له ناوچه کوردنیشه‌کانی تورکیا ڕووی داوه. به‌ڵام هه‌ر ئێستاش ده‌نگوی ئه‌وه هه‌یه که دیسان و دوای نائارا‌مییه‌کانی ئه‌م دوایانه نمونه‌گه‌لێک له بێ‌سه‌ر و شوێنی زۆره مه‌لی له ناوچه کوردنیشه‌کاندا ڕوی دابێت.
شرۆڤه‌ی مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له بێ‌سه‌رو شوێن کراوانی زۆره ملی، له سێداره دانی شاراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و له سێداره دراوانه ده‌گرێته خۆی که ته‌رمه‌که‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌یان نه‌کراوه‌ته‌وه و یان جێگای به‌خاک سپاردنیان نادیاره. کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م باره‌یه‌وه کارنامه‌یه‌کی زۆر ڕه‌شی هه‌یه.
به نسبه‌تی کوردستانی ئێران بۆ وێنه، ده‌توانین ئاماژه بده‌ین به له سێداره دانی فه‌رزاد کمانگه‌ر، شیرین عه‌لم هولی، فه‌رهاد وه‌کیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان که 6 سال دوای له سێداره‌دانیان، ئێستاش بنه‌ماڵه‌کانیان ته‌رمی ئازیزانیان وه‌ر نه‌گرتوه‌ته‌وه و نازانن چۆن له سێداره دراون، له کوێ به خاک سپێردراون و به گشتی بێ‌سه‌رو شوێنن.
پێناسه کردنی ئه‌م تاوانانه وه‌ک کێشه‌یه‌کی مرۆڤی له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا بوه هۆی ئه‌وه په‌یمان‌نامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ پاراستنی خه‌ڵکان له ڕفاندنی زۆره ملی له ئه‌نجۆمه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان پسه‌ند بکرێت.
په‌سه‌ند نه‌کردنی ئه‌م په‌یمان‌نامه له لایه‌ن ئێرانه‌وه له ڕاستیدا ڕێگا ده‌گرێت له هاووڵاتیه ئێرانییه‌کان بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی سکاڵا دژی حکومه‌تی ئێران له‌م پیوه‌ندیه‌دا، چون له بواری یاساییه‌وه له‌و ڕوه‌وه که ئێران خۆی به به‌رپرسیار نازانێت ده‌ستی دادگاه و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان بۆ به‌دوادا چو‌نه‌وه‌ی ئه‌م سکاڵانه زۆر ئاواڵا نیه.
گرووپی کاری چاودێری بێ‌سه‌رو شوێن کراوانی زۆره ملی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان سه‌ربه‌خۆ له‌م په‌یمان‌نامه چالاکی هه‌یه و چاودێری ئه‌م بابه‌ته له وڵاتانی جیهان ده‌کات. تا ئێستا کۆماری ئێسلامی ئێران ڕێگای به گرووپی کاری نه‌داوه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکات، هه‌ر چه‌ند به‌ڵێنی داوه ڕێگه‌یان ده‌دات دواتر سه‌ردانی ئێران بکه‌ن.
به‌ڵام هه‌ر ئاواش گرووپی کاری له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانی بێ‌سه‌رو شوین کراوانی ئێرانی‌وه سکاڵای زۆری وه‌رگرتوه و هه‌ر تا ئێستا نێوی زیاتر له 500 هاووڵاتی ئێرانی بێ‌سه‌رو شوین کراوی ئێرانی لای گرووپی کاری تۆمار کراوه.
بۆ باس له سه‌ر ئام بابه‌ته و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به کۆنفڕانسێکی زانستی که دوێنێ هه‌ینی له زانکۆی متروپۆلیتن له له‌ندن له‌م پێوه‌ندیدا ئه‌نجام دراوه میوانداری به‌ڕێز هێمن سه‌یدی، لێکوله‌ری سیاسی دانیشتووی له‌ندن ده‌که‌ین.