Accessibility links

مەزەندە دەکرێت بە لایەنی کەم 30 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە بیناکەی تاراندا گیانیان لەدەسـتدابێت


بەپـێی میدیاکانی حکومەتی ئێران لە ئاکامی ئاگرگرتن و هەرەسهێنانی بینایەکی 17 نهۆمی لە تاران مەزەندە دەکرێت بە لایەنی کەم 30 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەستدابێت.

بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بینای پـلاسکۆ کە لە ناوجەرگەی تارانی پایتەختە ئاگری گرت و ئاژانسی تەسنیم ئێرانی دەڵێت سەرەتا ئاگرەکە لە نهۆمی نۆیەمی بیناکە دەسـتـیپـێکردووە و پاشان بۆ نهۆمەکانی دیکە تەشەنەی کردووە. دواتر بەهۆی کۆنی بیناکە و تینی ئاگرەکە شێلمانە ئاسنەکانی بیناکە لەیەک ترزان و بیناکە هەرەسی هێنا.

کاربەدەسـتان بە ئاژانسی ئێرانایان گوتووە لە کاتی هەرەسهێنانی بیناکە لە نێوان 30 بۆ 50 کەس لە نێوی بیناکەدابوون. دەشڵێن نزیکەی 75 کەس برینداربوون و بەشێـکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون.

بیناکە کە کۆمەڵێـک شوێنی بازرگانی و فرۆشگای تێدابوو، وەک میدکانی ئێران دەڵێن لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە چۆڵکراوە، بەڵام بەپـێی چەند سەرچاوەیەک ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن فرۆشگاکان ئامادە نەبوون چۆڵی بکەن و فرۆشگاکانیان جێبهێڵن.

جێی ئاماژەیە بینای پـلاسکۆ لە ساڵی 1962 وە بنیادنراوە و لەو سەردەمە بەرزترین بینای ناو تاران بووە. خاوەنەکەی حەبیب ئەلغانیان بوو کە پـیاوێـکی کارداری جووبوو و لە پاش شوڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979 لەسێدارە درا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و دەست بەسەر سەروەت و سامانی گیرا، لەوانە بینای پـلاسکۆ.

XS
SM
MD
LG