Accessibility links

پەرلەمانتارێـکی ئێرانی: ژمارەیەک چەکداری ئێرانی لە سوریا بەدیل گیراون


پەرلەمانتارێـکی ئێران ئاشکرای دەکات چەکداری وڵاتەکەی لە شەڕدا لە سوریا بە دەسـتی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن کوژراون و هەروەها ژمارەیەکیشیان دەسـتگیرکراون.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی میزانی ئێرانی لە زاری ئیسماعیل کەوسەری سەرۆکی کۆمیتەی بەرگری لە پەرلەمانی ئێران بڵاویکردووەتەوە کە گوتویەتی بەپـێی دوایـین ئامار لە شەڕی ئەم دوایـیانەی ناوچەی خان تۆمانی باشوری شاری حەلەب 13 چەکداری ئێرانی کوژراون و 18 ی دیکە برینداربوون و 5 هەتا 6 چەکداری دیکەیان بەدیلی دەسـتگیرکراون.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی هەینی ڕابردوو هێزەکانی بەرەی نوسرە و گروپە ئیسلامیـیەکانی هاوپەیمانی هێرشێـکی گەورەیان کردە سەر ناوچەکانی باشوری حەلەب و لە ئاکامدا چەند گوندێـکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتیان کۆنترۆڵ بکەن، لەوانە خان تۆمان.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت نزیکەی 75 کەس لەو شەڕانەدا لە هەردوولا کوژراون و هەروەها دەیانی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG