ولادیمیر پوتین به یه‌که‌م جار له ساڵی 2007 وه بو به‌شداری کردن له دانیشتنی وڵاتانی هنارده کردنی گازی ته‌بیعی چوه بۆ تاران و له گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری کۆماری ئێسلامی ئێران چاو پیکه‌وتنی بوه. یوری یوشاکف ڕاوێژکاری پایه به‌رزی سه‌رۆک کۆماری روسیاش رایگه‌یاند که له‌و چاو پێکه‌وتنه دوو رێبه‌ره‌که سه‌بارت به پێوه‌ندی دو لایه‌نه‌که، وزه‌ی ناوه‌کی و تێکنالۆژیای ناوه‌کی و هه‌روه‌ها قه‌یرانی سوریا قسه‌یان کردوه.
روسیا راسته‌وخو له سوریا خه‌ریکی ئۆپراسیونی ئاسمانیه و ئیرانیش ساڵانیکه به‌شداری شه‌ری سوریایه. نزیک بونه‌وه‌ی هرچی زیاتری ئێران و روسیا له قه‌یرانی روسیادا به چ مانایێکه و ئه‌وه که ئه‌م دوو وڵاته به‌رجه‌وه‌ندیه‌کی هاوشێوه‌یان له سوریادا هه‌یه به‌و مانایه که ئێران ده توانیت له‌ووڵاتانه‌ی تری ناوچه‌که ش که به‌رژوه‌ندی خۆی له مه‌ترسیدا ده‌بینیت له یارمه‌تی روسیا که‌ڵک وه‌ربگرێت؟
دۆکتور کامه‌ران مه‌تین مامۆستای په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی له زانکۆی ساسێکس له بریتانیا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که هاوپه‌یمانی ئێران و روسیا له سوریا کاتیه و به هۆی جیاوازی بۆچونی ستراتێژیک له لای دوو لایه‌نه‌که، ئه‌وان ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هاورا و هاوده‌نگ بمێنه‌وه.