Accessibility links

ئەفسەرێـکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا دەکوژرێت

  • VOA News

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت ئەفسەرێـکی گەورەی بە دەسـتی داعش لە نزیک شاری حەلەب لە باکوری سوریا کوژراوە، لەو کاتەی وەکو ڕاوێژکار یارمەتی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریای دابوو.

لە بەیانـنامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی سوپای پاسداران گوتی جەنەڕاڵ حسێن هەمەدانی پاش نیوەڕۆی پـێنجشەممە لە ناوچەیەکی حەلەب کوژراوە لەو کاتەی ڕێنمایی لەشکری سوریای دەکرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا.

جێی ئاماژەیە حسێن هەمەدانی لە مێژەوە لە سوپای پاسداراندا بووە و ڕۆڵێـکی گرنگی بینیبوو لە شەڕی هەشت سـاڵەی نێوان ئێران و عێراق لە نێوان سـاڵانی 1980 بۆ 1988 .

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی فارسی فەرمی ئێران لە دامەزرێنەرانی سوپای پاسدارانی ئوستانی هەمەدان بووە و لەگەڵ سەیادی شیرازی فەرماندی گشتی سوپای پاسداران و لەشکری ئێران لە کوردسـتان شەڕی شۆڕشی کوردی کردووە.

لە ساڵی 2009 پشـتیوانی لە مەحمود ئەحمەدی نەژاد کردووە و ڕووبەڕووی ڕاپەڕینی سەوزی ئێرانیـیەکانیش بووەتەوە.

XS
SM
MD
LG