حکومه‌تی ئێران نکوڵی ده‌کات له‌و قسه و باسانه‌ی ده‌ڵێن تاران ڕۆڵی هه‌یه له‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویانه‌ی له سوریادا ده‌کرێن دژی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی.
ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپای به بێ بنچینه له قه‌ڵه‌م دا که گوتویه‌تی هێزه‌کانی (قودس) ی سه‌ر به پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدهستیان هه‌یه له سه‌رکوتکردنی گه‌لی سوریادا.
ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی ئه‌لسه‌در، سه‌رۆکی پێشوی ئێران ده‌ڵێت زانیاری له‌لایه که3000 پاسداری ئێرانی و 2200 چه‌کداری حیزبوڵای لوبنان له‌گه‌ڵ حکوموتی سوریادا کارده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌کانیش پرۆفیسۆر هیلال خاشان، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی ئه‌مریکی له به‌یروت ده‌ڵێت ئه‌سته‌مه ئانکه‌ره و تاران له شه‌ووڕۆژێکدا به 180 پله سیاسه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر سوریا بگۆڕن،به‌ڵام له زه‌مینه ڕهخساندندان بۆ ئه‌و گۆڕانه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گویبیستی ته‌واوی راپۆرته‌که‌ی ئێدوارد یه‌رینیان بن که ماوه‌که‌ی 3:56 خوله‌که.