دوو که‌شتی جه‌نگی ئێران به که‌ناڵی سوێسی میسردا تێپه‌ڕبوون و گه‌یشـتوونه‌ته ناو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه.
ده‌زگای هه‌واڵه‌کانی میهری ئێرانی ده‌ڵێت هه‌ردوو که‌شـتیـیه‌که ڕۆژی هه‌ینی له به‌نده‌ری ته‌ڕتوسی سوریا له‌نگه‌ریان گرتووه که 220 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای باکوری دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دووره.
ئاژانسه‌که ده‌شڵێت گه‌یشـتنی ئه‌م دوو که‌شـتیـیه بۆ ته‌ڕتوس به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنانه به هێزی ده‌ریایی سوریا به پـێی ڕێـکه‌وتنێـک که سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ره‌وه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مۆرکراوه.