چین ڕاپـۆرتێـک ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی چینی ڕێـگه به هه‌ندێـک له کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن یارمه‌تی ئێران بده‌ن له دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
ڕۆژی سێشه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ما ژاوشو به په‌یامنێرانی گوت وڵاته‌که‌ی سزاکانی سه‌ر تاران جێبه‌جێ ده‌کات و به ته‌واوی وابه‌سـته نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها ما ژاوشو گوتی چین هه‌ڵوێستی خۆی به ڕوونی بۆ ئه‌مه‌ریکا نیشـان داوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شه‌وی یه‌کشه‌ممه واشـنتن پـۆست ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چین ڕێـگه‌ی به هه‌ندێـک کۆمپانیا داوه خۆیان له سزاکان لابده‌ن.
ڕاپـۆرته‌که له‌سه‌ر لێـدوانی کاربه‌ده‌سـتێـک ئاماده‌کراوه که ناوی ئاشـکرا نه‌کراوه و گوتوویه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوای له کاربه‌ده‌سـتانی چین کردووه له‌و باره‌یه‌وه لێـکۆڵینه‌وه بکه‌ن.
چین یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی که په‌یوه‌ندیـیه‌کی به‌هێزی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
هاوکات، ئێران هێرشی زاره‌کی توند ده‌کاته سه‌ر هه‌ندێـک له کۆمپانیا ئه‌وروپایـیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه سـووته‌مه‌نی به فڕۆکه ئێرانیـیه‌کان بده‌ن له فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌وروپا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی هه‌ڵوێستی له‌و جۆره کارێـکی گونجاو نیـیه و تاران ڕووبه‌ڕووی هه‌ر سووکایه‌تی پـێـکردنێـک ده‌بێته‌وه.
ئێران له ژێر چوار کۆمه‌ڵه سـزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم . هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه سـزای تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه.