Accessibility links

ئاڵمان: ڕووسیا و ئیران بەرپرسی بەشێک لە ئازار و مەینەتەکانی شاری حەلەبن


دوو منداڵی بریندار لە ئاکامی هێرسەکانی ئاسمانی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە شاری حەلەب لە ١٨ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی
دوو منداڵی بریندار لە ئاکامی هێرسەکانی ئاسمانی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە شاری حەلەب لە ١٨ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی

حکومەتی ئاڵمان دەڵیت، ڕووسیا و ئێران بەرپرسیاری بەشێک لە ئازار و مەینەتەکانی شاری حەلەب لە سوریان.

ستیفن سەیبرت، گوتەبێژی حکومەتی ئاڵمان گوتی هێزەکانی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا بە بێ کۆمەگی هاوپەیامانانی بیانی ناتوانێت درێژە بە تۆپبارانی شاری حەلەب بدات.

سەیبرت دووشەمە لە بێرلین بە پەیامنێرانی گوت کە "ئاشکرایە کە پشتیوانی ڕووسیا و ئیران بۆ حکومەتی سوریایە کە بۆتە هۆی ئەوەی دۆخێکی نالەباری مرۆڤایەتی بۆ دانیشتوانی شاری حەلەب پێک بێت."

ئەو ئاگایی دا کە ئاڵمان بێجگە لە بەرزکردنەوەی ئەو بابەتە لە نێو خەڵک دا بژارەی تری لە بەردەستدا نیە.

پرسیاری لێکرا داخوا ئاڵمان لە هەوڵی گەمارۆ بۆ سەر ڕووسیا و ئێران لە بەر کردارەکانیان لە سوریا دەبێت یان نا، کە سەیبێرت وەڵامی دایەوە کە "هەموو بژارەکان دەبێت لە بەردەستدا بن."

XS
SM
MD
LG