بومه‌له‌رزه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک به‌هێز له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی داوه پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینیش بومه‌له‌رزه‌یه‌کی تری به‌هێزی 5.7 به پـێوانه‌ی ڕێـخته‌ر له باکوری ڕژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی دا و به لایه‌نی که‌م 170 که‌سی تیادا برینداربوون.
میدیای ئێرانی ده‌ڵێت هێزی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆش 5.7 بووه، به‌ڵام نێوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 5.3 بووه به پـێوانه‌ی ڕێـخته‌ر.
بومه‌له‌رزه‌که له ناوچه‌ی نیگاری داوه له هه‌رێمی کرمان و تا ئێسـتاش هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به زیانی گیانی و ماڵی نه‌دراوه.
نێوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ناوه‌ڕاستی بومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێ هه‌ینی له نزیک شـاری توربه‌تی حه‌یده‌ری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه بووه.
خراپـترین بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م سـاڵانه‌ی ڕابردوو له ئێرانی دابێت له سـاڵی 2003 دا بوو که تیایدا نزیکه‌ی 30 هه‌زار که‌س کوژران و به‌شی هه‌ره زۆری شـاری مێژوویی بام له باشور وێرانبوو.