Accessibility links

فواد بێریتان: کۆماری ئیسلامی گه‌نجان دوای هه‌ڵفریوان و ئازار ناچار ده‌کات بێنه‌ ناو په‌ژاک بۆ سیخوری و خرابکاری

  • شاهێد عەلەوی

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی کۆدار و ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆز بڵاویان کردۆته‌وه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ندێک له‌ گه‌نجانیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی ئێران به‌ شێوه‌ گه‌لێکی جیاواز یان هه‌ڵیانفریواندوون، یان ناچاریان کردوون بچنه‌ ڕیزه‌کانی په‌ژاکه‌وه‌ بۆ کاری سیخۆری یان خراپکاری.

وه‌ک دایکومێنتێرێکی ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆز نیشانی ده‌دات ده‌سترێژی سکسی کراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و کوڕه‌ گه‌نجانه‌ و دواتر پێیان گوتراوه‌ ئه‌گه‌ر داخوازی ئه‌وان جێ به‌ جێ نه‌که‌ن گرته‌ ڤیدئۆی ئه‌و ده‌سترێژییه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ هه‌ندێ تریش گوتراوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ خوشک و براکانی تریان هه‌ڵس و که‌وت ده‌کرێت.

پژاک ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ نزیک به‌ هه‌مووی ئه‌م که‌سانه‌ که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نێردراونه‌ته‌ نێو ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ ناسراون و دوای لێپرسین ڕییان بۆ خراپکاری کردن لێگیراوه‌ و به‌ ئیراده‌ی خۆیان په‌یوه‌ستی ڕیزه‌کانی پژاک بوون. له‌ ئه‌و دایکومینتێریه‌ی نه‌ورۆز ناوی هه‌ندێک که‌س ده‌برێت و به‌ ئه‌ندامه‌تی یا سیخوری کردن بۆ ده‌زگای زانیاری ئێران تاوانبار ده‌کرێن.

له‌ ئه‌و وتووێژ له‌ گه‌ڵ فواد بێریتان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆدار پرسیومانه‌ چه‌ند ئاماژه‌دان به‌ ناوی ئه‌و که‌سانه‌ له‌ ناوخۆی وڵات له‌ ئه‌و دایکومینتێرییه‌دا کارێکی درووسته‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌بێت بڕوا به‌ ئه‌و قسانه‌ بکه‌ین و ئه‌وان بۆ ریسوا کردنی ئه‌و شێوه‌ هه‌ڵس و که‌وته‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چیان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG