Accessibility links

ئێران دەڵێت 5 گەریلای پـژاکی کوشتووە

  • VOA News

ئێران دەڵێت شەڕ و پـێکدادان لە نێوان هێزێـکی سوپای پاسداران و ژمارەیەک میلیتانی پـژاک لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویانداوە و لە ئاکامدا 5 میلیتانی پـژاک کوژراون.

تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاندنێـکی سوپای پاسدارانی بڵاوکردەوە کە تیایدا نووسیویەتی لە ناوچەی سەردەشت پاسدار بـۆسەیەکی بۆ ئەو میلیتانانەی پـژاک داناوە و کەشتوویانن و پاشان دەسـتیانگرتووە بەسەر ئەو چەک و تەقەمەنیـیانەی پـێـیان بووە.

ڕاگەیاندنەکەی پاسداران ئاماژە بۆ ئەوە ناکات کەی شەڕەکە ڕوویداوە، بەڵام دەڵێت ئەو پـێنچ پـژاکە مانگی ڕابردوو 3 بەسیجیان لەسەر مەرزی سەردەشت کوشتووە.

XS
SM
MD
LG